پەیامی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان لە یادی 53 ساڵەی رێککەوتننامەی 11ی ئاداردا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 53 ساڵ بەسەر رێککەوتنی 11ی ئاداری 1970دا تێدەپەڕێت، کە رێككه‌وتنێكی مێژوویی له‌نێوان جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و حكومه‌تی عێراقدا واژۆکرا و به‌شێكی خواسته‌كانی شۆڕش و گه‌لی كوردستانی تێدا هاتبووه دی، له‌و رێككه‌وتننامه‌دا داننرا به بەشێک لە مافه‌كانی كورددا لە باشووری کوردستان و لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی لە عێراقدا.
لەو یادەدا، ئەمڕۆ بەڕێز مەسعود بارزانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم چینوتوێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو.” دەشڵێت، “گەلی كوردستان لەژێر هیچ بارودۆخ و گوشارێكدا پاشەكشە لە ماف و ئازادی و دەستكەوتەكانی ناكات.”

بارزانی باس لەوە دەکات کە “گرنگیی ئەو رووداوە مێژووییە لەوەدایە كە لە ئەنجامی خەبات و شۆڕشی گەلی كوردستان و پارتی بە رابەرایەتیی بارزانی، رژێمی ئەو كاتی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. ئەو مافانەی كە هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق نكۆڵی لێدەكرا و زەوتكرابوو.”
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی 53 ساڵەی رێککەوتننامەی 11ـی ئادار دەڵێت، “به شكۆوه” یادەکەی 1970ـی شۆڕشی ئەیلوول کە بە “رێبەرایەتیی بارزانیی نەمر لەگەڵ حکومەتی عێراق” بوو، بەبیردەهێننەوە. دەشڵێت، “سڵاو و دروود بۆ گيانى هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرين كه به‌شدارييان له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوودا كرد.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “رێککەوتنەکە بووه بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان هه‌ر له راپه‌رينه‌وه تا دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و فيدراڵى.”
بەهەمانشێوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی 53 ساڵەی رێککەوتننامەی 11ـی ئاداردا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێککەوتنەکە “دەستکەوتێکی گرنگی گەلی کوردستانە و بەڵگەنامەیەکی مێژووییە، لە سەر سەرکەوتنی خواستی خەڵکی کوردستان و پەیامە ئاشتیخوازانەکەی، کە هەمیشە ویستویەتی لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆ و رێگەچارەی ئاشتییانە، کێشەکان چارەسەر بكرێن.”
رێککەوتنی 11ی ئادار له 15 خاڵ پێكهاتبوو، دوای دوو ساڵ گفتوگۆكردن له 11-03-1970 له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق له به‌غدا خوێندرایه‌وه، بەڵام رژێمی ئەوکاتی عێراق پشتی لە رێککەوتنەکە کرد و مافەكانی خەڵكی كوردستانی پێشێل كرد.
گرنگترین خاڵی رێكکه‌وتنه‌كه، داننان بوو به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زمانی كوردی له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت، ئه‌وه یه‌كه‌مینجار بوو حكومه‌تی عێراقی به فه‌رمی ئه‌و مافانه به گه‌لی كوردستان بدات.