هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، خاتوو هێلین قاسملۆ، هاوسه‌ری عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ کە لەناو حیزبی دیموکرات‌دا بە “نەسرین” بەناوبانگ بوو، لە تەمەنی 89 ساڵیدا و لە شاری پاریسی پایته‌ختی فەره‌نسا کۆچی دواییکرد.
نه‌سرین قاسملۆ، لە کتێبەکەی بەناوی “ئه‌وروپییەک لە وڵاتانی کوردان‌دا” باسی له ورده‌كاری ژیان و بەسەرهاتی خۆی لە قۆناغە سەخته‌كانی مێژووی خەباتی کورد لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران‌دا كردووه.
هێلین كرولیچ له ساڵی 1934 له وڵاتی چیك له‌دایكبووه و له‌سه‌رتای ساڵی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو كچن به‌ناوه‌كانی “مینا” له ساڵی 1953 له دایكبووه و “هیوا” له ساڵی 1955 له‌دایكبووه.