شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

هەولێر – نۆرس پرێس

بریارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا و درێژە بە گفتوگۆکان لەبارەی بودجە و مووچە و پرۆژە یاسای نەوت و گاز بدەن.

بەپێی میدیاکانی هەرێمی کوردستان، بریارە رۆژی یەکشەممە، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا و درێژە بە گفتوگۆکان لەبارەی بودجە، مووچە و پرۆژە یاسای نەوت و گاز بدات.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق دەچێتەوە بەغدا.