وتەبێژی کۆشکی سپی: ئەمەریکا ئاگاداری بڕیاری دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیەیە
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، لە یەکەم کاردانەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی نێوان تاران و ڕیاز، ڕایگەیاند، ئەمەریکا ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەیە کە ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیەداش دەکەن.
وتیشی، بەگشتی پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ یارمەتیدان بە کۆتاییهێنانی شەڕ لە یەمەن و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لای خۆیەوە حوسێن ئەمیر عەبدوللاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران پێی وایە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە ئارامی بۆ ناوچەکە دەگەرێتەوە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە سیاسەتی ئاسایشی ناوچەکە گرینگە و هەنگاوی دیپلۆماسی لە ناوچەکەدا زیاتر پەرەدەسەنێت.
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گووتی، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە دەبێتە هۆی سەقامگیری زیاتر و ئاماژەی بەوەشکرد، کە وڵاتەکەی چاوی لە ئایندەیە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سعودیە.
شەمخانی ئاماژەی بەوەشدا کە گفتوگۆکانی لەگەڵ سعودیەدا ڕاشکاوانە و شەفاف و بونیاتنەر بوون.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئێران و سعودییە ڕێککەوتنیان ڕاگەیاندووە، کە تێیدا باس لە دەستپێکردنەوە و گەڕانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرابوو، کە ئەویش بە دەستپێشخەری و سەرپەرشتی وڵاتی چین.