هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ هەینی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا مه‌ڕسومێكی سه‌رۆكایه‌تی دەرکرد و به‌فه‌رمی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆماری تورکیای دیاری كرد.
سەرۆکی تورکیا دەشڵێت، ئه‌مڕۆ واژووم له‌سه‌ر مه‌ڕسومێكی سه‌رۆكایه‌تی كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان كه بڕیاره له ڕۆژی 14ی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه بچن.
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی” كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی له‌و شوێنانه ته‌واو كردووه كه بومه‌له‌رزه تێاندا ڕوویداوه”.
جه‌ختی لەوە كرده‌وه كه حكومه‌تی توركیا توانیویه‌تی كۆتایی به كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی بوومه‌له‌رزه بهێنێت، هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له دوای دوو مانگی تر به‌ڕێوه ده‌چن.