دوای کوتایی هاتنی سەردانەکەی نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان

دوای کوتایی هاتنی سەردانەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ وڵاتی ئیماڕات ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

رۆژی پێنجشەممە نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بانگهێشتێكى فه‌رمى گه‌يشتە ئه‌بوزه‌بی و له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات كۆبوووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ ئیماڕاتی بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ هەولێر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کانی نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، بواره‌كانى هاريكارى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.

هەردوولا لە ئیمارات جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و باسيان له‌ ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماڕاتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئيماراتى له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.

لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی عیراق هەردوولا هاوڕا بوون كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، يارمه‌تى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگيری سياسى و ئابوورى عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له‌ به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه‌.