هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، ئەندامانی پەرلەمانی گەلی چین بە کۆی دەنگ “شی جینپینگ”یان وەک سەرۆکی چین بۆ سێیەمین خولی پێنج ساڵە هەڵبژاردەوە.
شی جینپینگ سەرەڕای ئەوەی بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بۆ جاری سێیەم وەکو سەرۆکی چین هەڵبژێردرا، لەهەمانکاتیشدا لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە پۆستی سەرۆکی لێژنەی سەربازی ناوەندی وڵاتەکەی بەدەستهێنا کە دووەم پۆستی گرنگە لە دەسەڵاتی وڵاتەکەدا.
ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانتاران بەجۆرێک بوو کە سەرجەم دەنگەکان لەبەرژەوەندی شی جینپینگ بوون، کە 9522 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 0 دەنگی نەخێر و 0 دەنگی بێلایەن توانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات.
بەم شێوەیە شی جینپینگ تەمەن 69 ساڵ بووە یەکەم سەرۆکی چین کە بۆ سێجار سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردبێت، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مانگی ئاداری 2013 بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا و لە مانگی ئاداری 2018ـش بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە.
هاوکات، شی جینپینگ لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022ـشدا، بۆ ماوەی پێنج ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی حیزبی شیوعی چینی وەرگرت.