هەولێر – نۆرس پرێس
دوای دەست پێکردنی قۆناغی یەکەمی دروست کردنی 1000 قوتابخانە بۆ پارێزگاکانی عێراق داوای پشکی هەرێمی کوردستان کرا لەو 8 هەزار قوتابخانانەی کەلە رێککەوتنی نێوان عێراق و چیندا هاتووە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ناوەندی نیشتمانی بۆ ڕاوێژکردن لەوەزارەتی نیشتەجێکردنی عێراق، داوای پشکی هەرێممان لەو 8 هەزار قوتابخانەیە کرد لە ڕێکەوتنی عێراق و چین.
دەڵێت ” 450 قوتابخانە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن”.
لەقۆناغی دووەمیشدا بڕیارە لە 15ی5ی2023دا سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی 3000 قوتابخانە بۆ هەرسێ پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک رابگەیەنێت.
قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و هەر قۆناغێکیش بەماوەی دوو ساڵ تەواو دەکرێت.