بەرێوبەرایەتی خۆسەردوو ژن و سێ منداڵی رێکخراوی داعش رادەستی شاندێکی سودان دەکات
رەقە – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممە، بەرێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی دوو ژن و سێ منداڵی رێکخراوی داعش ڕادەستی شاندێکی کۆماری سودان دەکات.
ئەمڕۆ شاندێکی سودان بە سەرۆکایەتی تاریق عەبدوڵلا عەلی، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی سودان لە دیمەشق و جەلالەدین محەمەد عەبدوڵڵا ڕاوێژکاری دیبلۆماسی لە باڵیۆزخانەکە و زیائەدین ڕوشدی محەمەد، کارمەندی باڵیۆزخانە، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی بەرێوبەرایەتی خوسەریان کرد لە شاری قامشلۆ.
شاندەکە لەلایەن ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لە بەشی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوبەرایەتی خۆسەرەوە پێشوازیکران.
تاوتوێی بارودۆخی ئابوری و سیاسی و هەڕەشەکانی تورکیا کران و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوبەرایەتی خۆسەریش ستایشی کۆماری سودانی کرد کە یەکەم وڵات بووە هاوڵاتیانی خۆی لە ناوچەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر دەگەڕێنێتەوه بۆ وڵاتەکەی.
بەرێوبەرایەتی خۆسەر داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات کە هاوکاربن بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان لە نێو کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان.