ئەحمەد ئەبول غەیس : هیچ نەخشەڕێگایەک نییە کەوا کۆمکاری عەرەبی چۆن مامەڵە لەگەڵ مەلەفی سوریادا بکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە ئەحمەد ئەبول غەیس ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ڕایگەیاند، هیچ نەخشەڕێگایەک نییە کەوا کۆمکاری عەرەبی چۆن مامەڵە لەگەڵ مەلەفی سوریادا بکات.

دووپاتیشی کردەوە کە کۆدەنگیی کۆمکاری عەرەبی و ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی لەوبارەیەوە نەبووە.

لێدوانەکەی ئەبول غەیس لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هاتووە، کە لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئەنجامدراوە.

ناوبراو وتیشی، لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەبیدا دەرکەوتووە کە میکانیزمێک بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکانی وەک بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا و تورکیادا نییە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: فازل محەمەد