حەمیمیم : چوار فڕۆکەی ئیسرائیلی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەبیان بۆردومان کرد

حەڵەب – نۆرس پرێس

بەرە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند، چوار فرۆکەی ئێف 16ی ئیسرائیلی کە سەر بە هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی بوون هێرشێکی مووشەکییان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب.

ئۆلیغ غۆرینۆڤ جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا رایگەیاند، لەو بۆردومانەدا زیان بە ڕێڕەوی فڕین و ڕاداری فڕۆکەخانەکە کەوتووە و کارەکانی نێو فڕۆکەخانەکەش بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون.

دوێنێ سێشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب کەوتووەتە بەر تۆپبارانەکانی ئیسرائیل، بەپێی ماڵپەڕە ئیسرائیلیەکان بزووتنەوەیەکی سەر بە ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب و فڕۆکەخانەی سەربازی نەیرەبی بوونەتە ئامانج.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: عەگید مشمش