هۆشداری سەربازی لایەنێکی سەر بە تورکیا لە عەفرین
عەفرین – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، گەڕەکەکانی شاری عەفرینی داگیرکراو لە رۆژئاوای کوردستان، هۆشداری سەربازی گروپە چەکداری (شورتەت عەسکەری) لایەنگری تورکیایان بەخۆوەبینی، کە دەگوترا بەدواداچوون بۆ کارمەندە ئەمنییەکانی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) دەکەن، بەپێی سەرچاوە تایبەتەکان.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، هۆشدارییە سەربازییەکان دوای ڕێنماییەکانی گروپە (بەرەی شامییە) هاتووە، کە دیارترین گروپی فەیلەقی سێی لایەنگری تورکیایە، بە سەرکردایەتی (شورتەت عەسکەری) بۆ گەڕان بەدوای کارمەندە ئەمنییەکانی سەر بە دەستەی تەحریرشام لەو شارەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گروپی (بەرەی شامییە)، “ئەحمەد کەبسۆ”ی فەرماندەی (شورتەت عەسکەری)ن لە عەفرین راسپاردووە کە لەناو گەڕەکەکانی شارەکەدا بەدوای کارمەندانی ئەمنی تەحریرشامدا بگەڕێت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، (شورتەت عەسکەری) ئەندامەکانی خۆی لە گەڕەکەکانی ڤیێلاکان، ئەشرەفییە، و شەقامی مازوت لە شارەکەدا جێگیرکردووە و ئۆتۆمبێلەکان دەپشکنن.
لە 22ی شوباتی رابردوودا، هێزەکانی تورکیا بەربەستی کۆنکرێتییان هێنایە سەر رێگای بەیەکگەشتنی شارەکانی ئەعزاز و عەفرین بۆ دانانی بەربەست و بازگە لەو ناوچەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە هۆشداریی سەربازی لەنێوان گروپە دڵسۆزەکانی تورکیا و بەرەیەکی نوێی سەر بە تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) لە ئارادایە.