نێچیرڤان بارزانی: هيچ كۆمه‌ڵگه‌يەک به‌بێ ئازاديى ئافره‌ت پێشناكه‌وێترررر
هەولێر – نۆرس پرێس
بە بۆنەی رۆژى جيهانيى ژنانەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ژنانى كوردستان، عێراق و جيهان دەکات و دەڵێت، “هيواى سه‌ركه‌وتنى زياتر، كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامييان بۆ ده‌خوازم.”
ئەمڕۆ چوارشەممە و بەبۆنەی 8ـی مارس(ئادار)ـی رۆژی ژنانەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا وتی، “ئافرەتان ساڵانێکی زۆرە خۆيان رێكخستووه و لە هەموو بوارەکاندا خەبات دەکەن بۆ دابینکردنی مافە رەواکانیان و بنبڕکردنی چەوساندنەوە و تووندوتیژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نایەکسانی. وه‌ک چۆن پێشتر له بوارى چاكسازيى ياسايى، سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى، سه‌ربه‌خۆيى دارايى و په‌روه‌رده‌دا پشتگيريمان له ژنان كردووه، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌ميشه پشتگيرى له خه‌باتيان ده‌كه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانيان”.
نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پشتگیرییەکانیان بۆ ئافرەتان دەکاتەوە و دەڵێت، “هيچ كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك به‌بێ ئازاديى ئافره‌ت، ئازاد نييه و پێشناكه‌وێت. كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بوارى زياتر به به‌شداريى ژنان له ژيانى سياسى و به‌ڕێوه‌بردن و هه‌موو بواره‌كانى ديكه‌دا بدرێت، تووندوتيژى دژى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانيان كه مايه‌ى نيگه‌رانييه، كۆتايى بێت.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەو ئافرەتانە دەکات کە لە راپەڕاندنی ئەرک و کارەکانیاندا سەرکەوتووبوون و دەڵێت، “ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌و خانمانه‌ى متمانه‌يان به‌خۆیانبووه، له كايه و بواره جياكانى ژياندا چوونه‌ته پێشه‌وه و خۆيان سه‌لماندووه، له راپه‌راندنى ئه‌رک و كاره‌كانياندا سه‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته پێشه‌نگ. هه‌روه‌ها ئافره‌تانى كوردستان، ده‌بێت هاوشانى ژنانى جيهان، ئاماده‌يى و به‌شداريى زياتريان هه‌بێت له پرسه‌كانى ئافره‌تان و پرسه‌كانى ديكه‌ى ژياندا.”