بەهۆی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە پێکدادانەکان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەرعا پەرەیان سەندووە

دەرعا – نۆرس پرێس

ڕۆژی سێشەممە، شەرو پێکدادانێکی توند لە نێوان لیوای هەشتەم کە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە بەشی هەواڵگری سەربازی هێزەکانی حکومەتی سوریا و گرووپەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەرعا رویداوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، لەو شەر و پێکدادانەدا چەکی قورس و گولەی هاوەن بەکارهاتوون کە بوونەتە هۆی سووتاندنی ژمارەیەک خانوو و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بە کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقمەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هوشبەرەکانەوە کردووە لەو شەر و پێکدادانەدا، تا ئێستاش ناسنامەی کوژراوەکان بەهۆی بەردەوامی شەر و پێکدادانەکان نەدۆزراونەتەوە.

دانیشتوانی شارۆچکەی ئوم میادین داوایان لەو لایەنانە کردووە که شەر و پێکدادانیان هەیە شارۆچکەکە بەجێبهێڵن و گیانی هاووڵاتیانی سڤیل بپارێزن.

پەیجەکانی سوشیاڵ میدیا وێنەی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەرەکان لە نێو ماڵێکی گوندەوارەکانی دەرعادا بڵاوکردووەتەوە.

دوێنێ دووشەممە، گروپە سەربازییەکانی سەر بە لیوای هەشت هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک شارۆچکەی گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەرعا بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەمەد – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی