١٠٤هەمین كاروانی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوای کۆبانی پێكهێندرا
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشەمەی پۆلیسی سەربازی روسیا به‌هاوبەشی لەگەڵ سوپای توركیا 104هەمین كاروانی سه‌ربازییان لە ناوجه‌ی رۆژئاوای كۆبانی باكووری سوریا پێكهێنا ، ئه‌وه‌ش له دوای ڕێكه‌وتنی هه‌ردو وه‌ڵات دێت بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ڕۆژئاوی كوردستان.
كاروانه‌كه لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕوسیا و تورکیا پێکهاتبون،كه لە گوندی ئەشمە به‌دوری ٢٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای کۆبانی ده‌ستی پێكرد،.
كاروانه‌كه بە گوندەکانی (چارقله‌یی سه‌رو ، قەران، دیکه‌مداش، خورخۆری، بۆبان، گوڵ بەی)تا گەیشته گوندی تل شه‌عیر ، بە دوری ٤ کم لە ڕۆژئاوای کۆبانی.
دوای ئەوە كاروانه سه‌ربازیه‌كه گەڕایەوە گوندەکانی (سوسان، قۆڵە، قەرە قەوێی خوارو، بندەر، مەشکۆ، جبنه، چارقله‌یی سه‌رو )، تا گوندی ئەشمە.
دوای ئەوە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە نزیک گوندەکە له ده‌روازه‌یه‌ك چونە ژورەوە، هاوکات ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ڕوسیاش گه‌ڕانه‌وه ناوەندەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سەرێن لە باشوری کۆبانی.
له 20ی حوزەیرانی ئه‌مساڵ، هه‌ردولا لە گونده‌واری رۆژهەڵاتی كۆبانی 103هەمین كاروانی هاوبەشیان پێكهێنابو له ڕۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ .