لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 32 بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا تۆمارکراون
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی لە سوریا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 32 بوومەلەرزە لە تورکیا و سوریا تۆمارکراون.
لە ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەزانی سوریادا هاتووە، 32 بومەلەرزەی لاواز تۆمارکراون کە گەورەترینیان بە 4 پلە بووە، لە ئیسکەندەرون 26 بومەلەرزە هەبوون و بوومەلەرزەیەکیش بە گوڕی 2.7 لە باکووری ڕۆژئاوای حەما تۆمارکراوە، و 4 لەرزینی تریش لە ناوچە وشکانیەکانی تورکیا تۆمارکراون و بومەلەرزەیەکی تریش لە دوورەوە هەبووە ئەویش تۆمارکراوە.
ڕۆژی 3ی ئادار، ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەی سووریا ڕایگەیاندبوو، لە دوای بوومەلەرزە گەورەکەی 6ی شوباتەوە تا 3ی ئازار، 3867 حاڵەتی بومەلەرزە لە نێوان سووک و وێرانکەردا پاشەکشەیان هەبووە.
شارۆچکەی جێندێرس لە دەڤەری عەفرین تووشی زۆرترین زیانی بوومەلەرزە هاتووە کە بەو هۆیەوە 513 کەس گیانیان لەدەستداوە و 831 کەسیش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 200 باڵەخانەیش بەتەواوەتی لەناوچوونە و نزیکەی 500 باڵەخانەی تریش بەشێکی وێرانبوونە.