بومەلەرزەیەکی نوێ شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای هاتای هەژاند

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی بەڕێوبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا “ئافاد” رایگەیاند، کاتژێر 01:14ـی سەرلەبەیانی بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی “دەفنە”ی سەر بە پارێزگای هەتای تورکیای هەژاندووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی “ئافاد”، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 4.1 پلە بووە، بە پێوەری رێختەر و لە قووڵایی 7.05 کیلۆمەتردا تۆمارکراوە.

رۆژی 23ی شوبات بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.0 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی دەفنە سەر بە پارێزگای هاتای روویدا، هەروەها 20ی شوباتیش دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 6.4 پلە لە شارۆچکەی دەفنە و 5.8 پلە لە شارۆچکەی سامانداغی سەر بە پارێزگای هاتای روویاندا.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئافاد، لە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی 6ی شوباتەوە، نزیکەی 9 هەزار لەرینەوەی پاش بومەلەرزە روویانداوە، کە کاریگەرترینیان 9 لەرینەوەیان بوون بە 6 پلە و 44ی دیکەشیانبە 5 پلە بوون.