دوای سەرەدانی مارک میلی بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەنقەرە باڵیۆزی ئەمەریکا لە وڵاتەکەی بانگهێشت دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جیف فلیک باڵیۆزی ئەمەریکای لە ئەنقەرە بانگهێشت کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەبارەی سەردانەکەی مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا کە بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەنجامیداوە.
دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا سەردانەکەی مارک میللی بۆ رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاکی سوریای لەقەلەمدا.
شەممەی ڕابردوو، ژەنیڕاڵ مارک میلی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش، بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە رۆژئاوای کوردستان.
سەردانە ڕانەگەیەندراوەکەی میلی بۆ بنکەیەکی ئەمەریکا بووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەروەها پێداچوونەوەیش بە ڕێوشوێنەکانی چۆنیەتی پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا لەئەگەری هەر هێرشێکدا.