لە قامیشلۆ زیان بە تاوەرەکانی کارەبا گەیشتووە

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

فەرمانگەی وزەی کارەبا لە جزیرێ ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە بەهۆی گەردەلوولەکەی شەوی ڕابردووە زیان بە تاوەرەکانی کارەبا گەیشتووە و بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە هەرێمی جزیرێ.

فەرمانگاکە لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە،  بەهوی ئەو باو و بارانانەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە زیان بە دوو تاوەری کارەبا گەیشتووە و تاوەرێکی تریش ڕووخاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، وەرشەی چاککردنەوە دەستیکردووە بە چاککردنەوەی هێلەکانی کارەبا بۆ ئەوەی دووبارە  بخرێنەوە کار و کارەبا بە چەند شارێکی ناوچەکە بدات.

لە ناوەڕاستی شەوی ڕابردوودا، چەند ناوچەیەکی سوریا ڕووبەڕووی زریانێکی سەخت بوونەتەوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس لە ئیدلب، هەروەها زیاتر لە 30 خێمە لە حەلەب و ئیدلب و رەقە زیانیان پێگەیشتووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: دلسوز  یوسف