لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەکانی ئەوروپا بۆ دیمەشق دەست پێدەکەنەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە لە سەرچاوە ناوخوییەکانەوە، نۆرس پرێس زانیویەتی کە یەکەم گەشتی ئەوروپیەکان لە پێنجشەممەی داهاتووە دەگاتە دیمەشق، ئەمەش دوای 11 ساڵ لە پچڕان.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە هەفتەیەکدا دوو گەشت بۆ ئەوروپا ئەنجام دەدرێن، هەروەها ئەو کۆمپانیایشی کە دەگاتە فڕۆکەخانەی دیمەشق لە کۆمپانیای Air Mediterranean پێکهاتووە.

کۆمپانیاکە هەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدات، ڕۆژانی پێنجشەممە و دووشەممە، لە ئەسیناوە بۆ دیمەشق، و ڕۆژانی هەینی و سێشەممەیش لە دیمەشقەوە بۆ ئەسینا.

لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا کۆمپانیای تایبەت بە ناوی “اجنحة الشام” لە لیستی ئەو کۆمپانیایانە دووربخاتەوە کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2021دا خرابووە ناو لیستەوە، ئەمەش بەهۆی قەیرانی کۆچکردن لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەنداوە.

ئامادەکردنی: لەیلا غەریب – داڕشتنەوە: قەیس عەبدوڵلا