کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی هی تر لە بۆردومانێکی ئیسرائیل لە نزیک دیمەشق
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
دوای نیوەشەوی دوێنێ پێنجشەممە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کە پێگە سەربازییەکانی لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا کردبووە ئامانج، سێ سەرباز کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی “سانا” لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە ” کاتژمێر 12.32 شەو، دوژمنانی ئیسرائیلی پەلامارێکی ئاسمانی بە موشەک لە ئاراستەی جۆلانی سوریای داگیرکراوەوە ئەنجامداوە و هەندێک ناوچەی لە دەوروبەری شارەکە کردۆتە ئامانج لە دیمەشق.”
ئاماژهی بهوهشدا كه بهرگری ئاسمانی سووریا توانیویهتی چەند موشهكێک بخاتهخوارهوه.
جگە لەوەش، سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بۆردومانەکەی ئیسرائیل نووسینگەکانی هەواڵگری هێزی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی سەربازیی مەزە و دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کردووەتە ئامانج، هەروەها کۆگایەکی چەکی هێزەکانی ئێران لە دەوروبەری ناوچەی “سەیدە زەینەب” پێکراوە.