رێوشوێنی ئەمنی چر لە چواردەوری زیندانی سناعە لە حەسەکە و عەلایا لە قامیشلۆ

حەسەکە – نۆرس پرێس

دوێنێ شەوی یەکشەممە، یەکینەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (کۆماندۆکان) لە دەوروبەری زیندانی سناعە لە حەسەکە و بنکەی ئەمریکی لە گەڕەکی گوێران لە باشووری شارەکە جێگیربوون، هەروەها رێوشوێنی ئەمنی هاوشێوەیان گرتەبەر لە دەوروبەری زیندانی عەلایا لە رۆژهەڵاتی قامیشلۆ.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاندووە، “رێوشوێنە ئەمنییەکان لە حەسەکە خۆئامادەکردنە بەرامبەر بە روودانی هەر کێشەیەک لە ناو زیندانی سناعە یان دەوروبەری “.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم زانیاریانە هاوکات لەگەڵ دەنگۆی ئامادەکارییەکان بۆ یاخیبوون لە ناو کەمپی هۆل، کە رەنگە لەلایەن ژنانی دەستبەسەرکراوی داعشەوە ئەنجام بدرێت.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی خۆڵباریندا، شانە و ژنانی رێکخراوەکە هەوڵی هەڵاتن دەدەن، لەگەڵ ئەگەری کردەوەی تێکدەرانە و یاخیبوون لەناو کەمپەکەدا.

ئامادەکردنی: ژیندار عەبدولقادر – داڕشتنەوەی: سەعد یازیجی