قامیشلۆ – نۆرس پرێس
پێشانگای کاری دەستی پارتی پێشڕەوی سوریا لەپێنجی مانگی ئادار لەشاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان پێشکەشکرا.
پێشانگاکە لە ناوەندی پارتی پێشرەوی سوریا لە شاری قامیشلۆ پێشکەشکرا، لەو پێشانگایەدا فلکلوری کۆنی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە نمایشکراوە.
زۆزان شەمۆ جێگری ئەنجومەنی ژنانی پارتی پێشرەوی سوریا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، پێشانگای کاری دەستی کۆن و جلوبەرگی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لەو هەرێمەدا دەژین وەکو کورد و عەرەب و ئێزدی و ئاشوری و ئەرمەن و سریان نمایشکرا لەپێناو ئەوەی تا کەلتوری سەدان ساڵی ئەو پێکهاتانە لەناو نەچێت.
ئامانج لەو پێشانگایە ئەوەیە تا نەوەی نوێ کەلتوری باب و باپیرانیان لەیاد نەکەن و ڕەنج و ماندووبوونی ژنانیش لەبەرچاوبگیرێت و کلتور و رەسەنایەتی خۆیشمان بپارێزین.
جێی باسە ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ بوو و سبەیش لە گوندی تلحەمسی سەر بە شاری قامیشلوی رۆژئاوای کوردستان دەبێت.