“داعش”بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی هەسەدە دەگرێتە ئەستۆ

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە ئامانجکردنی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی  سوریای لەئەستۆگرت.

پێگەی ئەلیکترۆنی “ئەعەماق” کە لەو ڕێکخراوەوە نزیکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەندامانی رێکخراوی داعش بە چەکی ئۆتۆماتیکی خاڵێکی پشکنینی سوپای هەسەدەیان لە دەروازەی شارۆچکەی شەحیل لە گوندەوارەکانی دێرەزوور کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەو بە ئامانجگرتنەی داعش بووە هۆی شەهیدبوونی ئەندامێکی هەسەدە و برینداربوونی ئەندامێکی دیکە، و پاشان چەکدارانی ڕێکخراوەکە گەڕانەوە بۆ شوێنەکانیان.

لەم دواییانەدا ڕێکخراوی داعش ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات چڕترکردووەتەوە، سەرەڕای ئەو هەڵمەتە ئەمنییە توندانەشی کە بەدوای شانە و ئەندامانی داعشدا دەگەڕێن.

جێی باسە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات”هەسەدە”یان لە شارۆچکەی صەبحە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند، کە لە ئەنجامدا ئەندامێکی هەسەدە گیانی لەدەستدا.

ئامادەکردنی: حاتم بەشار – داڕشتنەوە: سەعەد یازجی