نەتەوە یەکگرتووەکان فڕۆکەیەکی نوێی هاوکاری رەوانەی سوریای کرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان فڕۆکەیەکی فریاگوزاری ڕەوانەی سوریای کرد بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، فرۆکەکەش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق نیشتەوە.

 سیفانکا دانابالا، سەرۆکی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە سوریا ئاشکرایکرد، کە فڕۆکەکە 40 تۆن هاوکاری هەڵگرتووە، هاوکاریەکانیش لە بەتانی و ئەو کەرەستانەی کە بە وزەی خۆر کاردەکەن پێکهاتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەهوی بوومەلەرزەکەوە ماڵ و حاڵی خۆیان لەدەستداوە.

دانابالا راشیگەیاند، کە نەتەوە یەکگرتووەکان لەرووی دەرونی و کۆمەڵایەتیشەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە تا ئەو گوشارە دەرونیانەی کە بویان دروست بووە تێیپەڕێنن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازیجی