لە شاری دەرعا ئەندامێکی داعش کوژرا

دەرعا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەندامێکی رێکخراوی داعش لە لایەن چەکدارە نەناسراوەکانەوە لە شاری دەرعا کوژرا.

سەرچاوە نێوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، نادر خەڵەف ناسراو بە باوکی جەزوان لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کە بە ماتۆرسکیل هێرشیان کردووەتە سەری لە گەڕەکی عەباسیەی شاری دەرعا کوژرا.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، کە نادر خەڵەف لەگەڵ گرووپێکی سەربازی بە سەرۆکایەتی محەمەد عەبدولڕەحمان کاری کردووە و ئەو گرووپەش سەر بە رێکخراوی داعشە.

ئەو سەرچاوانە راشیدەگەیەنن، کە نادر خەڵەف سێ مانگ لەمەوبەر لەکاتی گەماروودانی داعش لە گەڕەکی تەریق ئەلسەد لەلایەن گرووپە نێوخۆییەکانەوه، خۆراک و تەقەمەنی بۆ ئەندامانی داعش دەبرد.

باس لەوەشدەکرێت کە باوکی جەزوان لەگەڵ ئەندامانی ریکخراوی داعش لە گەڕەکی تاریق هەڵهاتبوو و لە چاوی خەڵکی ون ببوو، بەڵام نزیکەی مانگێک لەمەوبەر دەرکەوتەوە.

شایانی باسە ئەو گرووپەی کە نادر خەڵەف کاریان بۆ دەکات لەشاری دەرعا لە دەیان ئەندامی داعش پێکهاتووە، دوای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەو شارەدا کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو  ئەنجامدراوە هەڵهاتبوون.

ئامادەکردنی: موئەیەد شقار – داڕشتنەوە: سەعەد یازیجی