وەزارەتی دەرەوەی سوریا سەردانی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە توندی سەردانەکەی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا بۆ بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکرد و پێی وابوو کە ئەو سەردانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریایە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند کە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا سەردانێکی نایاسایی بۆ بنکەیەکی سەربازیی نایاسایی ئەمەریکای لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا و ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەمەریکیە ئاماژەی بەوەکردووە کە سەردانەکەی بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری شەڕی داعش بووە.
راشیگەیاند، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر باش دەزانێت کە داعش نەوەیەکی ناشەرعی هەواڵگیری ئەمەریکایە.
ئاماژە بۆ ئـەوەش دەکەن، ئەو ئۆپەڕاسیۆنه تاوانکاریانەی که له لایەن داعشەوه ئه نجامدراون و تا ئێستاش ئه نجام دەدرێن، هێزەکانی ئەمەریکایان نەکردووەته ئامانج، بەڵکو ئۆپەڕاسیۆنەکان له دژی هاووڵاتیانی بێتاوانی سوریا ئەنجام دراون و زیاتر له 60 که سیان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەهیدکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا گووتیشی، هێزەکانی ئەمەریکا سەروەت و سامانی سوریایان دزیوە لەوانە نەوت و گەنم و بەردەوامیشن بەبێ وەستان، وەکو دزینی زیاتر لە 150 تانکی نەوتی سوریا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.
جێی باسکردنە کە دوێنێ شەممە، سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی ئەمەریکا، ژەنیڕاڵ مارک میلی بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە رۆژئاوای کوردستان، ئەو سەردانە ڕانەگەیەندراوەی کە بۆ بنکەیەکی ئەمەریکی ئەنجامداوە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش بووە، هەروەها پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەکانی چۆنیەتی پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکایە لە ئەگەری هەر هێرشێکدا.