دیمەشق سوپای ئەمریکا بە “دزینی نەوتی سوریا” و گواستنەوەی بۆ عێراق تۆمەتبار دەکات

دیمەشق– نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، ئاژانسی فەرمی “سانا” کە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بەڕێوەدەبرێت، رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا “بڕێکی نوێی نەوتی دزراوی سوریا”یان لە کێڵگە نەوتییەکانی جەزیرەوە گواستوەتەوە بۆ بنکەکانیان لە ناو خاکی عێراقدا.

“سانا” بە ئاماژەدەن بە سەرچاوەکانی، کە بە “ناوخۆیی” ناویبردن، بڵاویکردەوە، کە کاروانێکی ئەمریکی کە لە “23 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری داپۆشراو و تانکی پڕ لە نەوتی دزراو” پێکهاتبوون کە لە سوریاوە بەرەو عێراق رۆشتوون، لە رێگەی دەروازەی مەحمودییەوە لە گوندەواری یەعربییە، بە گوتەی ئاژانسەکە.

هەمان ئاژانسی سەر بە حکومەت بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پێش ماوەیەکیش،34  کاروان نەوتیان بە بارهەڵگر و تانکەر بەرەو عێراق بردووە.

لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا، بازنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری، تۆمەتە دووبارەبووەکانی حکومەتی سوریای بە “دزینی نەوتی سوریا” بۆ وڵاتانی دراوسێ رەتکردەوە.

خۆسەری لە راگەینراوێکدا وتیان، “ئەو بڕە گەنمەی کە هەن، بەهۆی وشکەساڵیەوە پێداویستی هاوڵاتیان پڕناکەنەوە، بەڵام هەرچی دەربارەی نەوتە، ئەم ناوچەیە دوای چەندەها ساڵ بەرگری توند، لەژێر دەستی داعش دەرهێنراوە و زۆرێک لە بیرەنەوتەکان وێران بوون و لە کار دەرچوون”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش