وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: زیاتر لە 4 هەزار سوری بە هۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە گیانیانلەدەستداوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ژمارەی گیانلەدەستدانی ئەو بوومەلەرزەیەی راگەیاند کە لە 6ی مانگی رابردوودا لە تورکیا روویدا و بەهۆیەوە 45 هەزار و 986 کەس گیانیانلەدەستدا، کە زیاتر لە 4 هەزار پەنابەری سوریایان تێدایە، ئەوەش هێشتا ئەنجامی کۆتایی نییە.

ئەمەش لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هات کە لەلایەن وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سویلۆ لە ناوەندی هەماهەنگی بەڕێوبەریی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) لە ویلایەتی هاتای لە باشووری تورکیا بەڕێوەچوو.

سوییلۆدا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ژێر داروپەردوو و لە نەخۆشخانەکان دوای بوومەلەرزەکە “بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، بەرزبوویەوە بۆ 45 هەزار و 986 کەس، لەنێویاندا 4 هەزار و 267 یان هاوڵاتی سورین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندەکانی چاودێری بومەلەرزەزانی 13 هەزار و 72 لەرینەوەیان لە دوای بوومەلەرزە توندوتیژەکانی تۆمارکردووە، کە لە مانگی شوباتی رابردوودا روویدا و ناوەڕاستی تورکیادا ناوەندەکەی بوون.

لە 6ی مانگی شوباتی رابردوودا، دوو بوومەلەرزەی بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 بە پلەی رێختەر، تورکیا و باکووری کوردستانیان، گرتەوە و لە ئەنجامدا وێرانکاری گەورە و گیانلەدەستدان و برینداری زۆر لە 11 ویلایەتی تورکیا تۆمارکران.

لە 18ی مانگی رابردوودا، دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا رایگەیاند کە  تەرمی 1529 هاوڵاتی سوریی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی تورکیا هاتوونەتەوە ناو خاکی سوریاوە.

لە 14ی هەمان مانگدا، زیاتر لە 100 تەرمی هاوڵاتیانی سوری لە قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیا، لە رێگەی دەروازەی سنووری باب ئەلهەواوە لە باکووری سوریاوە، گەڕێنرانەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: فنزە تەمۆ