سندوقی نێودەوڵەتی: بوومەلەرزە زیانی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلاری بە سوریا گەیاندووە

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، سندوقی نێودەوڵەتی لە راگەێنراوێکدا بڕی زیانەکانی بومەلەرزەی لە سوریا خستەڕوو کە لە 6ی شوباتی رابردوودا روویدا، زیانەکانی بە بڕی پێنج ملیار  و 100 ملیۆن دۆلار خەمڵاند.

سندوقی نێودەوڵەتی لەو راگەیەندراوەدا بڵاویکردەوە، بەهای ئێستای ئەو باڵەخانە و ژێرخانانەی کە زیانیان بەرکەوتووە یان وێرانبوون بە نزیکەی لە 10%ی بەرهەمی گشتیی ناوخۆی سوریا مەزەندە دەکرێت، روونیشی کردەوە کە لەنێو باڵەخانە زیانلێکەوتووەکاندا شوێنەوارە رۆشنبیرییەکان و ناوچە مێژووییەکانی سوریا هەن.

هەر لە راگەێنراوەکەی بانکی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بەوە کراوە، پارێزگاری حەڵەب یەکێکە لەو پارێزگایانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، بەو پێیەی 45%ی کۆی گشتی زیانە خەمڵێنراوەکانی بوومەلەرزەکەی لەو شارە تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش ئیدلیب دێت بە رێژەی 37%ی زیانەکان، پاشان پارێزگای لازقییە 11%ی زیانەکانی بەرکەوتووە.

کارێ وتیشی: کارەساتەکە دەبێتە هۆی دابەزینی چالاکییە ئابوورییەکان و ئەمەش کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر ئاسۆی گەشەسەندن لە سوریا.

ژان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت: “ئەم زیانانە ئازار و بارگرانی هاوڵاتیانی زیاتر کردووە کە ساڵانێکە گەلی سوریا بەدەست نەهامەتییەکانی جەنگەوە دەناڵێنێت”.

سندوقی نێودەوڵەتی بە پشتبەستن بە خەمڵاندنێکی سەرەتایی رونیکردووەتەوە، کۆی زیانە راستەوخۆکان لە نێوان 2.7 ملیار بۆ 7.9 ملیار دۆلاردایە.