سەردانی لەناکاوی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممە، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا، ژەنیڕاڵ مارک میلی، سەردانێکی لەناکاوی بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا. مەبەست لەو سەرەدانە هەڵسەنگاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی رێکخراوی چەکداری داعشە.
ئەو سەردانە ڕانەگەیەندراوەی کە بۆ بنکەیەکی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامیداوە بە ئامانجی پێداچوونەوەی ڕێوشوێنەکانی پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکایە لە هەر هێرشێکدا.
میلی بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانە سوریەکانیان بە سەرۆکایەتی هێزە کوردیەکان سەردەکەون بەسەر داعش و دڵنیان لە شکستی هەمیشەیی ڕێکخراوی داعش.
میلی ئاسایشی واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا دژی داعش دەبەستێتەوە.