عێراق.. لە شەنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ کرایەوە پێشبینی ده‌كرێت ٤٠ ته‌رمی ئێزدییه‌كان تێدابێت
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كاركردن له كردنه‌وه‌ی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قه‌زای شەنگال دەستیپێکرد، کە ته‌رمی قوربانیانی ئێزدی تێدایە، كه له‌هاوینی ساڵی ٢٠١٤ بە دەستی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” گیانیان له‌ده‌ستدا.
سەرچاوەیەک لە بەشی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ناوچەی هەمدانی ڕۆژهەڵاتی شەنگال دەکرێنەوە و پێشبینی دەکرێت ٤٠ قوربانی تێدابێت.
ئەمڕۆ به ڕێوڕەسمی ئایینی گۆڕەکان ده‌كرێنه‌وه، و ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی بەڵگەی ناسینه‌وه‌ی قوربانییەکان ده‌كرێت.
ئەندامانی داعش لە هاوینی ٢٠١٤ کاتێک هێرشیان کردە سەر ناوچەی شه‌نگال كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێزدین دەیان تاوان و کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە 80 گۆڕی بەکۆمەڵ له شه‌نگاڵ دۆزراونەتەوە، کە سەدان قوربانی ئێزدییان تێدایە، تا ئێستاش زۆرێك له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵاته نه‌كراونه‌ته‌وه.
بەشی کاروبار و پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق سەرپەرشتی کردنەوەی گۆڕەکان دەکات و ڕێوڕەسمی ئایینی تایبەت بە ئێزدییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه گۆڕه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت .