فەرەنسا.. سزای 10 ساڵ زیندانیکردن بهسهر ئافرهتێكی ئهندامی داعش دهسهپێنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، دادگای تاوانهكان لە پاریس سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکی فەرەنسی دا سهپاند، کە پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسلامی داعش کردبوو له سوریا، ئهویش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ سێ ژن و حەوت منداڵی دیکە گهڕاونهتهوه وڵاتهكهی خۆیان.
دادگاییکردنی “ئاماندین لۆ کوز” پێش دو ڕۆژ دەستیپێکرد، دوێنێش بڕیارهكه، لە دادگای تاوانی تایبەت لە پاریس درا.
لۆ کۆز لە ساڵی ٢٠١٤ بەرەو سوریا ڕۆیشت و پێنج ساڵ لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی “داعش” مایەوە و دووجار لەگەڵ دوو ئەندامی ڕێکخراوەکە هاوسەرگیری کرد.
دادگا سزاکەی لەگەڵ دوو لەسەر سێی ڕێوشوێنی ئەمنی هاوتا کرد و بڕیاریدا دوای ئازادبوونی لە زیندان بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەدواداچوونی کۆمەڵایەتی لهگهڵدا بكرێت.
لە دانیشتنی دادگای دوێنێ ههینی ، لۆکۆزی تەمەن 32 ساڵ، بۆ یەکەمجار دانی بەوەدانا کە بیری لەوە کردۆتەوە “خۆی بتەقێنێتەوە”، و دەڵێت: “ویستم وەک شەهیدێک بمرم، بەڵێ، ئەوە ڕاستە، چونکە لە دۆزەخ دەترسام”.
لە وێنەکاندا کە لەلایەن داواکاری گشتی فەرەنسی، بنیامین چامبەرەوە پێشکەشی دادگا كرا ، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەیلولی 2014، كه له سوریا به چەک و ئاڵای ڕێکخراوەکە دەردەکەون، لهوێنهكهدا سێ ژن نیقابیان لەبەردایە، و ئاماندین لۆکۆز لە ناوەڕاستیاندایه، و کەسێک کە چهكی لهدهستهوهیه لهنزیكیان وهستاوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو ئایندەی کوڕەکەیدا کە لە سوریا لەدایک بووە، لە ساڵی ٢٠١٨ بڕیاریدا خۆی ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات بکات، لە ساڵی ٢٠١٩ش دیپۆرتکرایەوە بۆ فەرەنسا.