هاوكاری نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەكه دهنێردرێنه ناوچهكانی تهحریر ئهلشام له ئیدلب
ئیدلب – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، کاروانێکی نوێی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا، لە باکووری ئیدلب، ناردرانه باکووری ڕۆژئاوای سوریا.
چهند سهرچاوهیهكی ئاگادار بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، دوێنێ کاروانێکی یارمەتییە مرۆییەکان کە پێکهاتووە لە 16 بارهەڵگری نەتەوە یەکگرتووەکان، چوونەتە ناوچهكانی ژێر دهستی ههیئهی تەحریر ئهلشام كه پێشتر (جەبهەت نوسرە) بوون، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هاوکارییانەی کە بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەكه هاتووه .
ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانەکە بەسەر بارهگاكانی ڕێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا دابەشکرا.
دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا هاوسنور لەگەڵ تورکیا لە باکووری ئیدلب، رایگهیاند ژمارەی بارهەڵگرە فریاگوزارییهكانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لهچوارەمین ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە تا دوێنێ گهیشتونهته 447 بارهەڵگر، کە هەموویان گەیاندرانە ڕێکخراوە هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.