له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما مردنی منداڵانی تاوه له دایكبوی لێده‌كه‌وێته‌وه
شه‌دادی-نۆرس پرێس
له شاری شه‌دادی باشوری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان، زۆرێك له خێزانه‌كان منداڵه تازه بوهكانیان له ده‌ستده‌ده‌ن و جگه له گه‌رما، هیچ ده‌ركه‌وته‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌یان نییه.
به وته‌ی پزیشكه‌كان له‌و شارۆچكه‌یه، رێژه‌ی مردنی منداڵانی تازه له دایكبو، 10% بۆ 20%ه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پسپۆڕێكی بواری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بۆ نۆرس پرێس وتی، هۆكاری سه‌ره‌كی حاڵه‌ته‌كانی مردنی منداڵانی تازه له دایكبو، بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو پێچانه‌وه‌ی منداڵه‌كان به پارچه‌ی خام.
ئه‌و پزیشكه رونیكرده‌وه، پێویسته دایكه‌كان شله‌مه‌نی زیاتر به منداڵه‌كانيان بده‌ن و كه‌شێكی مامناوه‌ندیان بۆ بڕه‌خسێنن.
له شه‌دادی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌ك شاروشارۆچكه‌كانی تر، كاره‌با ده‌بڕێت و پله‌كانی گه‌رماش تادێت رویان له به‌رزبونه‌وه‌یه.