پۆلیسی فیدراڵی عێراقی باندێكی 10 كەسی دەستگیردەكات

هەولێر – نۆرس پرێس

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی رایدەگەیەنێت باندێكی 10 كەسی لە بەغدای پایتەخت دەستگیركردوە كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە راگەێنراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە، “بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری و بە هەوڵێكی ئەمنیی، هێزێك لە لیوای نۆزدەی پۆلیسی فیدراڵی و فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دژە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە، باندێكیان دەستگیركرد كە پێكهاتبوو لە 5 پیاو و 5 ژن.”

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای بەدواداچوونی ورد زانیارییە ئەمنییەكانیان پشتڕاست كردوەتەوە لە تێوەگلانی ئەم باندە لە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی مرۆڤەوە.

زیاتر رونیانکردوەتەوە کە ئەندامانی باندەكە لە ناوچەی شەعب لە بەغدا دەستگیركراون، سەرجەمیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی رێكارە یاساییەكان لەگەڵیان بگیرێتەبەر.