ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاش گەشتنی بە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و پێشوازیلێکردنی لە لایەن نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونەوەکەیاندا لە گەڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، کە به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەنجامدرا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌نگاوەكانی گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان، كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دۆخى شنگال، تاوتوێ كران.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا پووخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى بنه‌ماكان و رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى خستوەتە‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوە کە كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چاوه‌ڕوانی ئەوەش لە سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ دەکرێت کە له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت جدیی بێت.
هه‌روه‌ها رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌زرنرخاندووە.
پاشان ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند، خۆشحاڵم کە هاتمەوە هەرێمی کوردستان.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند، بودجەی فیدڕاڵی و پرسی نەوت و گاز دەبێ رێککەوتنیان لەسەر بکرێت و هه‌روه‌ها ده‌بێت رێککەوتنامەی شنگال جێبەجێبکرێت.
گۆتێرێس دووپاتیكرده‌وه، كه حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هاندەدەم بۆ ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، گەیشتن بە ئایندەیەکی گەش پێویستی بە هەنگاوی ئەمڕۆیە.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بۆ ئایندەیەکی گەش، نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی هەرێمی کوردستان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به كا‌مپی هۆل گۆتێرێس هۆشداریدا كه ئه‌و كا‌مپه بۆمبێكی کات بۆداڕێژراوە.