نێچيرڤان بارزانى و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سوريا كۆبونه‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ژه‌نه‌راڵ ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوو،
سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و هاوئاهەنگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وەى تيرۆر تاوتوێ كران
نێچيرڤان بارزانى سوپاسی پشتگيريیەکانی ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانانی کردووە بۆ هێزەکانی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و رایگەیاند، وێڕاى به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پابه‌نده و له پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه سه‌رده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مريكا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆست، كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له پرۆسه‌كه.
نێچيرڤان بارزانى و ماتيو ماكفارلان هاوڕابوون كه هێشتا داعش له عێراق و سووريا مه‌ترسييه‌كى “راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات.” وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و هاوئاهەنگی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرایەوە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش،
سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى كه‌مپى هۆل له سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.