سوریا.. تەندروستی جیهانی داوا دهكات كارهساتی بوومهلهرزهكهی سوریا بكرێته سەکۆیەک بۆ ئاشتی
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە لایەنەکانی ململانێی سوریا کرد کە ئازارە هاوبەشەکانی کارەساتی بوومەلەرزەکە وەک “پلاتفۆرمێک بۆ ئاشتی” بقۆزنەوە.
دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەدهانۆم گیبریسوس تیدرۆس ، سەردانی باکوری ڕۆژئاوای سوریای کرد، ئهوهش بووە یەکەم بەرپرسی باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سهردانی ئهو وڵاته بكات لهدوای شهڕی ناوخۆ لهساڵی 2011.
تیدرۆس جەختی لەوە کردەوە کە “گەلی سوریا ئێستا لهههموو كاتێك زیاتر پێویستییان به تهنردوستی له پێناو ئاشتی و ئاشتی لەپێناو تەندروستییه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوومەلەرزەكهی سێ هەفتە لەمەوبەر، ئازاری ئهو کەسانە زیاتر كرد، كه له ماوهی 12 ساڵی ڕابردوو تهشی جۆرهها نههامهتی بوون وهك شەڕ و داڕمانی ئابووری و کۆرۆنا و کۆلێره.
لەمیانی سەردانەکەیدا، تیدرۆس لەگەڵ هاوبەشەکانی له ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆبووەوە، بۆ جەختکردنەوەی لەسەر پابەندبوونی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی سوورییەکان، هەروەها داوای پاڵپشتی زیاتری نێودەوڵەتی كرد بۆ چاکكردنی دۆخی ناوچهكه و ئاوەدانکردنەوە ئهو وڵاتهی كرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕ جگە لە ئازار و دووبەرەکی و لەناوبردنی مێژوو و کولتووری دەوڵەمەندی سوریا هیچی دیکەی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.