دەستپێکردنی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان لە قامیشلۆ

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ جوارشەممە، چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان، لە خولی هەشتەمی خۆیدا، بە سەرپەرشتی دەستەی رۆشنبیری و هونەری بەڕێوبەری خۆسەر و بە بەشداری بەرفراوانی ژنانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.

 فێستیڤاڵەکە لە ناوەندی ڕۆشنبیری محمد شێخۆ لە شاری قامیشلۆی رۆژئاڤا لە ژێر دروشمی دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) و “ئێمە هونەری شۆڕش بەرجەستە دەکەین” بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

 بۆتان هۆشی، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە وتی، “95 ژن بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن، و نمایشی ئەدەبی، کاری دەستی، وێنەکێشانی پلاستیکی، شانۆ و بەرهەمی سینەما پێشکەش دەکەن.

 ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە چالاکییەکانی گۆرانی و سەمایان هەڵوەشاندەوە، وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزانەی کە وڵات لە ماوەی مانگی شوباتدا روبەڕووی بوەتەوە.