هەسەدە 24 هێرشی تورکیا لە ماوەی کارەساتی بومەلەرزەکاندا تۆمار کردووە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات  لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند کە تورکیا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا و لە ماوەی ئەو بوومەلەرزەیەی کە تورکیا و سوریای گرتەوە، 24 هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، کە بووە هۆی ئەوەی چوار هاوڵاتی سڤیل گیانلەدەست بدەن و سێی دیکەش بریندار بکەن.

هێرشەکانی تورکیا لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکات لە سوریا دەکەن، بۆ ئاسانکاری لە گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ سورجەم قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ناوچەکە.

ناوەندی میدیایی هەسەدە رایگەیاند کە تورکیا 24 هێرشیان بە چەکی قورسی ئەنجامداوە، ئەمە جگە لە بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی سڤیل.

هەروەها ناوەندەکە 348 فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان تۆمارکردووە، کە لە 27 جاریاندا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئاسمانی سوریایان بەزاندووە.

ئاماژەیان بە بەشداریکردنی هەواڵگری تورکیا کردووە لە بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی سڤیل لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەڵەب، هەروەها لە ئەنجامدانی هێرشێکی دیکەش لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان