ناوەندی ئاشتەوایی رووسی دوو بۆردومانی “نوسرە و تورکستانی” لە ئیدلیب و لازقییە تۆمار دەکات
ئیدلیب – نۆرس پرێس
شەوی رابردوو، سێشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسی لە سوریا تۆمارکردنی دوو بۆردومانی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) و (پارتی ئیسلامی تورکستانی) کە پۆلێنکراوە لە لیستی تیرۆردا، لە دژی هێزەکانی حکومەت لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە، تۆمار کرد.
جێگری سەرۆکی سەنتەری ئاشتەوایی رووسی، ئۆلێگ گۆرینۆڤ، رایگەیاند، ناوەندەکەیان لە کۆتا رۆژدا، دوو ئۆپەراسیۆنی بۆردومانکردنیان لە ئیدلب لەلایەن “نوسرە” و “تورکستانی”یەوە لە هەردوو شاری ئیدلب و لازقییە تۆمارکردووە.
ناوەندەکە باسی ئەو زیانانەی نەکردووە کە لە هەردوو بۆردومانەکە کەوتوونەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان “لەلایەن چەکدارانەوە بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە پارێزگای لازقییە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوری کوژراوە”.