بۆ جاری دووەم لە ماوەی هەفتەیەکدا… فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانی شەنگالی كرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی خۆجێی لە قەزای شەنگال بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا برینداربوون.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هێزه‌كانی ئاسایشی “ئیزیدخان”، كرده ئامانج به‌هۆیه‌وه دوو ئه‌ندامی ئه‌و هێزه برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بارودۆخی برینداره‌كان ناجێگیرە، پێشبینیش دەکرێت بەیاننامەیەکی ئەمنی لەسەر هێرشەکە دەربکرێت.
ئەم هێرشە دووەم هێرشی توركیایه لەم هەفتەیەدا، دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە “یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال”ی كرده ئامانج و زیانی گیانی لێكهوتهوه.
له‌دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال تا ئێستا ئه‌و قه‌زایه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه، فڕۆکەکانی تورکیاش ناو ناوه بۆردومان ده‌كه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه هێزە ناوخۆییەکانی ئێزیدی، “پەیوەندییان به پارتی کرێکارانی کوردستان”ەوە هه‌یه.