لە کاتی کارەساتی بوومەلەرزەکەوه تا ئێستا هێزەکانی “ههسهده” ٢٤ هێرشی تورکیایان تۆمارکردووە
ڕەقە – نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، له مانگی شوباتی ڕابردوو و لە كاتی کارەساتی بوومەلەرزەکەدا، تورکیا 24 هێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 4 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون،
هێرشەکانی تورکیا لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێی كرد لە سوریا ، بۆ ئهوهی ئاسانکاری بكرێت له گەیاندنی هاوکاری بە قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ناوچەکە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ههسهده ڕایگەیاند، تورکیا 24 هێرشی بە چەکی قورس ئەنجامداوە، ئەمە جگە لەوەی دوو هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.
هەروەها ناوەندەکە ڕایگهیاند 348 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بهسهر ئاسمانی ناوچهكه سوڕاوهتهوه، و 27 جاریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئاسمانی سوریایان بهزاندووه.
ئاماژەی بە تێوەگلانی هەواڵگری تورکیا كرد لە تەقاندنەوەی بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب، و یەکێکی دیکە لە شاری حەسەکە.