وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به فه‌رمی داوای كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی توركیا ده‌كات
سلێمانی- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی توركیای له به‌غدا بانگ كردوه‌و یاداشتی ناڕه‌زایی توندی سه‌باره‌ت به “ده‌ستدرێییه‌كانی دوێنێی دهۆك”ی ئاراسته‌كردوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه عه‌لی ره‌زا كۆنای، باڵیۆزی توركیای له عێراق بانگ كردوه‌و یاداشتی ناڕه‌زایی راده‌ستكردوه، له یاداشته‌كه‌دا عێراق ئیدانه‌ی “ئه‌و تاوانه‌ی كردوه كه هێزه‌كانی توركیا ئه‌نجامیداوه كه له زنجیره‌ی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانیدا گه‌شته لوتكه‌و جۆرێكه له هه‌راسانكردن كه ناكرێت بێده‌نگی لێ بكرێت.”
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتوه، “ته‌ئكید ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر مافی عێراق بۆ گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فه‌راهه‌میان كردوه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاك و هاوڵاتیان له ده‌ستدرێژییه تاوانكارییه بێزراوه‌كان.”
ته‌ئكیدیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق داوا له توركیا ده‌كات سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له خاكی عێراق بكشێنێته‌وه، داواش ده‌كات توركیا كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆی له سنوری عێراق دوربخاته‌وه‌و زیان به گه‌له‌كه‌ی نه‌گه‌یه‌نێت.”
داواشیكردوه توركیا “داوای لێبوردنی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه پێشكه‌ش بكات و قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداره‌كان بكاته‌وه”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له به‌رده‌وامیدان به “یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو وه‌رچه‌رخانه مه‌ترسیدارانه‌ی له زنجیره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیادا هاتوه‌ته ئاراوه.”