به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر “بەنداوی تیشرین”ی ڕووباری فورات ڕادەگرێت
مونبج – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری له‌ڕۆژئاوای كوردستان کارپێکردنی بەنداوی تیشرینی ڕووباری فورات لە گونده‌واری باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ئه‌و ئاوه‌ی له توركیاوه دێت.
پێنجشەممەی ڕابردوو، به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بەنداوەکان لە باکوری سوریا ڕایگەیاند “بەجدی” باس لە وەستاندنی کارکردنی بەنداوی تیشرین دەکەین، ئەمەش بەهۆی کەمیی ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌توركیاوه دێت.
ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر بڕیارێکی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی به‌نداوه‌كه بۆ ماوەی هەفتەیەک، کە لە ١ تا ٧ی ئادار دەست پێدەکاته‌وه.
پێشتر عیماد عوبێد، به‌رپرس لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بەنداوەکان ڕایگەیاندبوو، به‌پێی بەرنامەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بەنداوەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، کارکردنی بەنداوی تیشرین ڕادەگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مبوونی ئاو ناچاری کردووین ئه‌و به‌نداوه ڕابگرین، و هه‌وڵده‌ده‌ن ئاوی خواردنه‌وه و كشتوگاڵی تا بتوانن دابین بكه‌ن.
به‌گوته‌ی به‌رپرسان، تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتن نامه‌ی ئاوی کە لەگەڵ سوریا و عێراق لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا واژۆکردبوو، هەروەها ئاوی فورات ڕادەگرێت، کە ئەمەش هەڕەشەی مرۆیی و سروشتیه.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، حەمود حەمەدین، بەڕێوەبەری بەنداوی تیشرین ڕایگەیاندبوو، ئاستی دەریاچەکە زۆر نزم بۆته‌وه و ته‌نها 30 سانتیمەتر ماوه تا بگاته ئاستی “مردوو.