گۆتێرێس گەیشتە بەغدا و بڕیاره سه‌ردانی هه‌ولێر بكات
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان درەنگانی شەوی رابردو بەسەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیاره سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات، بۆ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ل به‌رپرسان له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازی، له ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان كرد، و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی پرسی عێراق و ناوچەکە بەتایبەتی پرسە مرۆییەکان كرد.
حسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ گۆتێرێس ڕایگەیاند، سەردانەکەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر بانگهێشتی عێراق بووە کە “پەیوەندی کارلێککارانە”ی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، و ستایشی ڕۆڵی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان له هه‌موو قۆناغە جیاوازەکانی “سیاسی” و پرۆسەی دیموکراسی” له عێراق كرد.
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە گۆتێرێس کۆبوونەوە و گفتوگۆی چڕ‌وپڕ لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق، و دۆخی ناوچەکە و جیهان ئەنجامبدات، ئاماژەی بە “ئاڵنگارییە گەورەکانی ناوچه‌كه و جیهانی” کرد کە پێویستی بە ئاڵوگۆڕی بیروڕا هەیە.
بڕیارە گۆتێرێس لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق کۆببێتەوە، دوای ئەوە بەرەو هەرێمی کوردستان به‌ڕێبكه‌وێت و لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردەکان لە هەولێر كۆببێته‌وه.
گۆتێرێس ڕایگه‌یاند، ئەگەر دەرفەتی هه‌بێت، سه‌ردانی ئاواره‌كان ده‌كه‌م له عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر سەردانی ئاواره‌كانی “عێراق”م كرد لە سوریا و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان دەکه‌ین.