بۆ چوارەم جار لە ماوەی هەفتەیەکدا… به پاشماوەکانی “داعش” دانشیتوانی دێره‌زوور ده‌بنه قوربانی
دێرەزوور – نۆرس پرێس
لە چوارەمین ڕووداو لە ماوەی یەک هەفتەدا، دوێنێ سێشەممە، پیاوێك گیانی لەدەستدا، کوڕەکەشی بریندار بوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراو كه لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە چێندرابوو، لە شارۆچکەیەک لە باشووری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شارۆچکەی هەریبشە، له باشووری دێرەزوور، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراودا کە لەلایەن “داعش”ەوە بەجێمابوو، ڕامز عومه‌ری ته‌مه‌ن (52 ساڵ) گیانی لەدەستداوە، و عامری كووڕی كه ته‌مه‌نی (31 ساڵ)ه بریندار بوو.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکە گواستراوەتەوە، نەخۆشخانەی ئەسەد لە دێرەزوور، بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لەکاتێکدا باری تەندروستی ناجێگیرە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا له گونده‌واری دێرەزوور سێ ڕووداوی هاوشێوە، ڕوویانداوه، و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش بریندار بوونه.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە شارۆچکەی ئەلکشمه لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور مینێکی داعش، ته‌قییه‌وه به‌هۆیه‌وه، سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.