لە پێکدادانی نێوان دوو شەمەندەفەر لە یۆنان زیاتر لە 30 گیانیان لەدەستدا
دیمەشق – نۆرس پرێس
له ڕوداوێكی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شاری لاریسا لە ناوەڕاستی یۆنان 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 85 كه‌سیش بریندار بوون
دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕایانگەیاند، ئەنجامەکە هێشتا سەرەتاییە، چونکە هەندێکیان بە سەختی برینداربوون، بۆیه ڕه‌نگه ژماره‌كه زیاتر به‌رزببێته‌وه، هاوکات تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له هه‌وڵی رزگاركردنيان.
ڕووداوی هاوشێوه بە دەگمەن لە وڵاتانی ئەوروپا ڕوودەدات، کاتێک شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لەگەڵ شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر کە نزیکەی ٣٥٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە گەشتێکدا لە نێوان ئەسینای پایتەخت و سالۆنیکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خۆیان پێكدادا.
ئەو ڕووداوە ترسناکە، مه‌ترسیدارترین ڕووداوی شەمەندەفەرە لە وڵاتی ئەوروپی.
ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبولانس هه‌وڵی ڕزگاركردنی قوربانییان ده‌كه‌ن.
زۆرێک لە گالیسکەکانی شەمەندەفەرەکە زیانیان بەرکەوتووە، یەکێک لە گالیسکەکانی شەمەندەفەرەکە گڕی گرتووە و چەند کەسێک لەنێویدا گیریان خواردووە.