هەولێر – نۆرس پرێس
کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی رابردوو لە عێراق 7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدهگهینێت، کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی بۆ مانگی کانونی دووەم بڵاوكردهوهو رایگهیاند، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل بووە، داهاتەکەی 7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار دۆلار بووە.
ئاماژهی بهوهش كردووه کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی یەک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 98 ملیۆن و 460 هەزار و 50 بەرمیل بووە.
لە کاتێکدا ئەو بڕەی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراوە 2 ملیۆن و 475 هەزار و 516 بەرمیل بووە.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل (75.695) دۆلار بووە.